٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجومەنی بالای رێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی نامەیەک ئاراستەی حسن رۆحانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەمرۆ رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 10بەیانی ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی بە نوێنەرایەتی ئەنجومەنی بالای رێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی لە کوردستان سەردانی قونسولخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد لەشاری ھەولێر، سەبارەت بەشەپۆلی لەسێدارەدانی چالاکوانان و ھاولاتیانی کورد لەرۆژھەلاتی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە نیگەرانیەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بە کۆماری ئیسلامی ئێران رابگەیەنن.

ھەروەھا لەسەردانەکەیاندا ئەنجومەنی باڵای رێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی لەکوردستان لەریکای کونسلخانەوە نامەیەکی فەرمی نوسراو نارەزیی ئاراستەی بە(حسن رۆحانی) سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کرد،تیدا ھاتووە زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەو ھەلمەتەی لەسیدارەدان دەکات و داوایان لی کردووەە ھەرجی زووە فەرمانیک دەربکات بۆ وەستانی ئەو تاوانە قیزەوانانە و شەرمەزاریە بۆ بۆ ئیران لەسەر بیرورای سیاسی خەلک لە سیدارە بدات و ئەوەندی تر حکومەتەکەیان ناشرین دەکات و لە کۆمەلکەی نیودەلتیش دادەبرین .

شایەنی باسە، لەلایەن کونسول اغای سوبحانی بیشوازی لە عدنان انور بک سەرۆکی ئەنجومەنی بالای ریکخراوە ناحکومیەکانی کوردستان کرا و کفتۆکۆیەکی یەک کاتزمیری خایاند راشکاوانە سەرۆکی ئەنجومەن ھەموو رەخنەکانی ئاراستە کردن و داواشی کردھەرجی زوە ئەم تاوانانە بوەستینن.

لای خۆشیەوە اغای سوبحانی بەلینیدا نامەکەیان بکەینتە شوینی مەبەست.

هەواڵی پەیوەندیدار