ئامینە زکری: پێویستە کۆمەڵی ئیسلامی داوای لێبوردن لەگەلی کوردستان بکات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی خولی چوارەمەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، لە یەکەم کۆبوونەوەی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانتارانی کۆمەلی ئیسلامی بێرێزیان بە پیرۆزیەکانی کوردستان کرد، کە لەبەر سرودی نیشتیماین ئەی رەقیب و گیانی پاکی شەھیدان ھەلنەستانەوە ، بۆیە پێویستە داوای لێبوردن لەگەلی کوردستان بکەن.
ئامینە زکری ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: لەیەکەم کۆبوونەوەی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان دوای خوێندنێ چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز دواتر خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان وخوێندنی سرودی نیشتیمانی ئەی رەقیب ، بەڵام ئەندامانی کۆمەلی ئیسلامی ھەلنەستانەوە و بوو دەمەقاڵێی من لەگەڵ ئەوان کە ئەمە بێرێزیکردنە بە پیرۆزیەکانی کوردستان و داوام کرد دەبێ داوای لێبوردن لەگەلی کوردستان بکەن.
ئامینە زکری گوتیشی:پەرلەمانتارەکانی کۆمەلی ئیسلامی رایانگەیاند کە ئەم سرودە کوفری تێدایە ئامادەنین ھەلسنەوە لەبەری کە سرودی نیشتیمانی ئەی رەقیب سرودی ھەر چوار پارچەی کوردستانەوھەر نەتەوەیەک پیرۆزی خۆی ھەیە و یەکێک لەوانەش سرودی نیشتیمانیە ، بەڵام بەداخەوە کۆمەلی ئیسلامی بێرێزی پێکرد.
ئامینە زکری گوتیشی: لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەستەی سەرۆکایەتی ھەلنەبژێردرا و کۆبوونەوەکە بەکراوەیی ماوەتەوە وبەرای من تاوەکو کوتلەکان لەبارەی پێکھێنانی کابینەی ھەشتەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەگەنە رێکەوتن ئەستەمە دەستەی سەرۆکایەتی ھەلبژێردرێت.




