٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی:ئەگەر پێش 15ئەم مانگە بودجە بگاتە پەرلەمان ناتوانن پشوو وەربگرن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەگەر تاوەکو 15ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند نەکات و رەوانەی پەرلەمانی نەکات ، پەرلەمان پشووخۆی وەردەگرێت وبەپێچەوانەوە ناتوانێ پشوو وەربگرێت.

نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: تاوەکو ئێستا پڕۆژە یاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و پەسەند نەکراوە و ئێمەش وەکو پەرلەمان چاوەڕوانین کەی پەسەند دەکرێت و رەوانەی پەرلەمان دەکرێت، بەڵام ئەگەر تا15ئەم مانگە نەگاتە پەرلەمان,  ئه‌وا په‌رله‌مان پشووی خۆی وەردەگرێت و ناتوانێ گفتوگۆی لەبارەوە بکات، بەپێچەوانەشه‌وە پەرلەمان ناتوانێ پشوو وەربگرێت و دەست بەگفتوگۆدەکات لەبارەی بودجە تاوەکو پەسەندی دەکات.

نەجیبە نەجیب گوتیشی: چاوەڕوان دەکرێت پێش 15ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات ، چونکە دواتر پەرلەمان پشوو وەربگرێت دوادەکەوێت و پەرلەمان تاوەکو 15/12/2013ناتوانێ گفتوگۆی لەبارەوە بکات.

ناوبراو راشیگەیاند: بودجەی ئەمساڵی عێراق 174ترلیۆن دینارە ولەو رێژەیەش بەشی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە18ترلیۆن دینارە ، بەڵام ئەم ژمارەیە رەنگە گۆرانکاری بەسەردا بێت وژمارەی کۆتایی نیە.

هەواڵی پەیوەندیدار