ھەفتەی داھاتوو کورد بەشداری یەکەم کۆبوونەوەی ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکات

رۆژ ئاوای کوردستان-تایبەت بەKDP.info/سکرتێری حزبی ئازادی کورد لەسوریا ئاشکرایکرد، بڕیارە نۆی ئەم مانگە ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کۆبێتەوە وسێ لەئەندامانی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردیش بەشداری تێدا بکەن .
مستەفا جومعە سکرتێری حزبی ئازادی کورد لەسوریا بەkdp.infoراگەیاند:تاوەکو ئێستا ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریا بە فەرمی بەشداری لە ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریایی نەکردوە،بەڵام بڕیارە نۆی ئەم مانگە ئەو ئیئتیلافە کۆبێتەوە وسێ لە ئەندامانی کوردیش بەشداری تێدا دکەن،دواتر بەفەرمی بەشدار دەبن لەو ئیئتیلافە ودەست بەکارەکانیان دەکەن.
مستەفا جومعە گوتیشی:ھۆکاردواکەوتنی بەشداریکردنی ئەوان لە ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریابۆ ھەندێک ھۆکاری تەکنیکی دەگرێتەوە ،گەرنا لەروی سیاسی گەیشتونەتە رێکەوتنی کۆتایی.
جومعە رونیشیکردهوە،بڕیارە لە دوای 20ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی دیکەی ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەنجام بدرێت وئەوکات ھەموو ئەندامانیان بەشدار دەبن .




