ئەمریکا زانیاری و وێنەی پێگەی تاقمە تێرۆریستییەکانی لە رۆژئاوای عێراق بە بەغدا دا
بەغدا – KDP.info/ بەمەبەستی رووبەڕوو بوونەوەی تاقمە تێرۆریستییەکان لە عێراق ئەمریکا زانیاری و وێنەی پێگەی تاقمە تێرۆریستییەکانی لە خۆرئاوای عێراق دەداتە بەغدا. فوئاد دورکی پەرلەمانتای دەوڵەتی یاسا بە ئاژانسی ئەینی راگەیاند: بەپێی ئەو زانیاری و وێنانەی کە لەرێی مانگە دەستکردەکانەوە گیراون و لەلایەن ئەمریکاوە دراونەتە عێراق دەردەکەوێت کە گروپە تێرۆریستییەکان لە بیابانەکانی پارێزگای ئەنباردا مۆڵگەیان دروست کردووە. هاوکارییەکانی ئەمریکاش لەو باریەوە ب دەزگاکانی هەوالگری عیراق پر بایەخ هەبووە، ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا ئەوەشیخستەڕوو کە زانیارییەکان ئەوە دەردەخەن کە تێرۆریستەکانی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، لە سوریاوە بەرەو عێراق ھاتوون و لە پارێزگای ئەنبارەوەو پیلانی پەلامارە تێرۆریستییەکانیان دادەڕێژن. پێشتریش زانیاریی لەبارەی ئەوەوە بڵاوکرایەوە کە تاقمی تێرۆریستی قاعیدە لە ھەوڵدایە بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی خۆرئاوای عێراق بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ جموجوڵی تێرۆریستان لەنێوان عێراق و سوریادا بکەن.شایەنی باسە لە ماوەی جەند رۆژی رابردوو سەرۆک وەزیران عێراق نوری مالیکی لەواشنتن لە گەڵ باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا داوای هاوکارییەکانی سەربازی هەواڵگری ئەمریکای بۆ عێراق کرد.




