٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەریتانیاش هەواڵگری لەسەر ئەنجێلا میرکلی راوێژکاری ئەڵمانیا کردووە

سەرچاوە: KDP.info

بەریتانیا –  KDP.info/ رۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی بڵاوی كردەوە ئەو بەڵگەنامە نهێنیانەی كە ئیدوارد سنودنی راوێژكاری پێشووی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا بڵاوی كردوونەتەوە دەریدەخەن كە ئاژانسی چاودێری پەیوەندییەكانی بەریتانیا تۆڕی پەیوەندییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەڵمانیا (بۆندستاج) و نووسینگەی ئەنجێلا مێركڵی راوێژكاری ئەڵمانیای خستۆتە ژێر چاودێرییەوە. رۆژنامەی بەریتانییەكە ڕایگەیاندووە: كە ئاژانسی چاودێریكردنی پەیوەندییەكانی بەریتانیا چاودێری وردی كاری باڵیۆزخانەی وڵاتانی لە ئەڵمانیا كردووە. لەلایەكی ترەوە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوی كردەوە دەزگا سیخوڕییەكانی ئەوروپای رۆژئاوا پێكەوە بەرنامەیەكیان داناوە بۆ چاودێریكردنی تۆڕەكانی ئینتەرنێت و پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان بەهەمان ئەو بەرنامە سیخوڕییانەی ئەمریكا بەكاری هێناون. ئیندیپێندنت ئەوەیشی ئاشكرا كردووە بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا و ئەو وێنانەی لە ئاسمانەوە گیراون لەگەڵ ئەو هەواڵانەی لەبارەی سیخوڕیكردن بەسەر ئەنجێلا مێركڵەوە بڵاوكراونەتەوە، بەریتانیا وێستگەیەكی تایبەتی نهێنی بۆ چاودێریكردن لە نزیك بینای پەرلەمانی ئەڵمانیا و نووسینگەی راوێژكاری ئەو وڵاتە داناوە و تەكنۆلۆژیای پێشكەوتووی لەسەر باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەرلین جێگیر كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار