٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دادگایی كردنی 30 كەس بە تۆمەتی دامەزراندنی لقێكی ئیخوان موسلیمین

سەرچاوە: KDP.info

ئیمارات – KDP.info/ ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردۆتەوە 30 كەس لە ئیمارات كە لەنێویان دا 10 ئیماراتی و 20 میسری بوون بەتۆمەتی دروستكردنی لقی گروپی ئیخوان موسلیمین لەو ووڵاتە دادگایی كران.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ئەم گروپە تۆمەتی ئەوەشیان خراوەتە پاڵ كە تۆمەتبارن لە دزینی نهێنی لە خزمەتگوزاری گشتی و كۆكردنەوەی كۆمەك بێ مۆڵەتی یاسایی و تائێستاش سزای ئەو تۆمەتبارانە لەلایەن دادگاوە بریاری لەسەر نەدراوە،.

 جێی باسە لەمانگی تەمموزی ئەمساڵیش بەتۆمەتی ئەنجامدانی كودەتا 69 ئیسلامی تری توندڕەو لەلایەن دادگای ئەو وڵاتەوە سزای جیاوازیان بەسەردا سەپێنراوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار