جه‌میل بایک : ئێمە بەرامبەر بە پرۆسەی ئاشتی تورکیا وشەی نا مان بە کارنەهێناوە

تورکیا – KDP.info/ هاوسه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جڤاکین کوردستان (KCK) راگەیاند: قۆناغی ئاشتی مرد، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێ سه‌ر له نوێ بیژیێنینه‌وه. به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: له دیمانەیەکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی Dagens Nyheter، چاپی سوید جه‌میل بایک ڕایگه‌یاند: تورکیا له به‌رانبه‌ر سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌کانی KCKو پێشنیاره‌کانی ئه‌و لایه‌نه بۆ به‌ره‌و پێش چوونی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی کورد وته‌ی (نا)ی به‌کارهێناوه. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه که حکوومه‌تی تورک به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یمانه‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) جێبه‌جێ نه‌کردووه. جه‌میل بایک لەبارەی قسەکانی تورکیا که ڕایده‌گه‌یێنێ ته‌نیا 20 له سه‌دی هێزی سه‌ربازی په‌که‌که له تورکیا کشاونه‌ته‌وه، گووتی ئەقسانە درۆن و دوورن لە راستی و زۆربه‌ی هێزه‌کانی پەکەکە تورکیایان به‌جێهێشتووه. هاوسه‌رۆکی که‌جه‌که بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا سێ مه‌رجی سه‌ره‌کی خسته‌ڕوو که یه‌که‌میانی به دوزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ دۆخی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕاگه‌یاند که چه‌ند ساڵه ناتوانێت له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌کانی خۆی دیدار ساز بکات. دانانی ده‌ستوورێکی بنه‌ڕه‌تی له تورکیا که مافه‌کانی کورد گه‌ره‌نتی بکات و هه‌روه‌ها لابردنی یاسای تێکۆشانی دژی تیرۆری به دوو مه‌رجی دیکه ڕاگه‌یێندراو له‌پێناو گه‌یشتن به ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا دانا. له‌باره‌ی پا‌کێجی دیموکراسی تورکیا هاوسه‌رۆکی که‌جه‌که گووتی: ئه‌وان هیچ شتێکیان له‌ناو پا‌کێجه‌که‌ی ئه‌ردۆغاندا نه‌بینیوه و هیشتاکه له تورکیا وه‌کوو زمانێکی بیانی له‌گه‌ڵ زمانی کوردی‌دا مامه‌ڵه ده‌کرێت و هێشتاکه په‌سندی ناکات که کورد نه‌ته‌وه‌یێکه..




