٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەندامانی كۆمیتەی چارەسەری پەرلەمانی توركیا سەردانی شاری جزیرەیان كرد

سەرچاوە: KDP.info

شڕنەخ-KDP.info/ شاندێكی ئەندامانی كۆمیتەی لێكۆڵنەوەی ئاشتی كۆمەڵایەتی و چارەسەر كردنی پەرلەمانی توركیا بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی قۆناغی چارەسەری سەردانی شاری جزیری كرد و لەگەڵ نوێنەرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كۆبووەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەری سۆنخەبەر بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ چوار شەممە شاندێك لە ئەندامانی كۆمیتەی چارەسەری كە لە لایەن پەرلەمانی توركیاوە دامەزراوە، بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە سەر قۆناغی چارەسەری سەردانی شاری جزیرە لە پارێزگای شڕنەخیان كرد.

بڕیارە شاندی ئەندامانی كۆمیتە لەگەڵ نوێنەرانی رێكخراوە مەدەنییەكانی ئەو شارە كۆببنەوە و بیروڕایان لە بارەی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و چۆنێتی سەرخستنی ئەو پرسە وەربگرێت.

شاندی ئەندامانی كۆمیتەی چارەسەری هەروەها لەگەڵ چین و توێژە جیاجیاكانی ئەو شارەیشدا كۆ دەبنەوە و سەبارەت بە قۆناغی چارەسەری گفتوگۆ دەكەن.

بڕیارە ئەو شاندە سەردانی چەندین شاری دیكە لە ناوچەكە بكات و لەگەڵ خەڵك و رێكخراوە مەدەنییەكاندا كۆببنەوە و بیروڕا لە بارەی چارەسەر كردنی پرسی كوردەوە ئاڵوگۆڕ بكەن.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار