٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوای سێ ساڵ جارێكی دیكەی دانوستانی نێوان توركیا و یەكێتی ئەورپا دەستی پێكردەوە

سەرچاوە: KDP.info

برۆكسەل- KDP.info/  دوای سێ ساڵ و نیو راوەستان رۆژی سێشەممە جارێكی دیكە بە فەرمی دانوستانی نێوان یەكێتی ئەوروپا و توركیا دەستیێكردەوە و یەكێتی ئەوروپا بەشێكی نوێ دیكە لە بارەی نەهێشتنی جیاوازی لە نێوان ناوچەكانی توركیادا كردەوە.

لەمبارەیەوە كەناڵی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە رۆژی شێشەممە لە كۆبوونەوەیەكدا كە وەزیری كاروباری یەكێتی ئەوروپای حكومەتی توركیایش تێیادا ئامادە بوو، دوای سێ ساڵ و نیو راوەستان، دانوستانی نێوان یەكێتی ئەوروپا و توركیا دەستیپێكردەوە.

رۆژی شێشەممە یەكێتی ئەوروپا بەشێكی نوێ بۆ نەهێشتنی جیاوازی لە نێو ناوچە جیاجیاكانی توركیادا كردەوە و دەبێ توركیا لە ماوەیەكی دیاریكراودا هەوڵ بۆ جێبەجێكردنی بەند و خاڵەكانی ئەو بەشە بكات و جیاوازی لە نێوان ناوچەكانی سەرانسەری وڵاتدا هەڵبگرێ.

لە لایەكی دیكەوە سەرۆك كۆماری توركیا عەبدوڵلا گول خۆشحاڵی خۆی لە بەرامبەر ئەو هەنگاوەی یەكێتی ئەوروپا دەربڕیوە و رایگەیاندووە كە توركی هەوڵ دەدا تا دانوستانەكانی ئەمجارە بگەنە ئەنجامێكی ئەرێنی و بۆ ئەو مەبەستە توركیا ئامادەیە خاڵەكانی ئەو بەشە نوێیە جێبەجێ بكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار