٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هێرش کرایه‌ سەر قایمقامیەت و پەیكەری ئەتاتۆرك لە سلۆپی

سەرچاوە: KDP.info

سلۆپی – KDP.info/چەند كەسێكی نەناسراو بە بۆمبی دەستی هێرشیانكردووەتە سەر بینای قایمقامیەتی سلۆپی و پەیكەری ئەتاتورك لەو شارە.

بەپێی هەواڵێكی (AA) لەئاكامی هێرشێكی بۆمبی بۆ سەر بینای قایمقامیەتی سلۆپی لەپارێزگای شرنەخ، پولیسێك و دوو كەسی مەدەنی بریندار بوون.

پۆلیسی سلۆپی رایگەیاند: نۆ كەس بەتۆمەتی بەشداربوون لەو رووداوە دەستگیركراون و رەوانەی دادگا دەكرێن.

لەلایەكی دیكە هەر لەشاری سلۆپی كەسێكی دەمامكدار بە بۆمبی دەستی، هێرشی كردە سەر دەزگای حكومی و پەیكەری مستەفا كەمال ئاتاتورك لەو شارە، لە ئاكامدا چەند كەسێ بریندار بوون.

هێزەكانی ئاسایش لەشاری سلۆپی رایانگەیاند لەدوای ئەو رووداوانە، كارمەندەكانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار