٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی كورد خۆپیشاندانی لێكەوتەوە

سەرچاوە: KDP.info

مەریوان – KDP.info/ هاووڵاتییانی شاری مەریوان بۆ ئیدانەكردن و ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی كورد، خۆپیشاندانێكی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی كوردپا، هاووڵاتیانی شاری مەریوان لە چوار رێیانی شەبڕەنگەوە هەتا چوار رێیانی ئەسڵی ئەو شارە، خۆپیشاندانێكی ناڕەزایەتییان دژی لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی كورد، بەڕێوە برد.

بە وتەی شایەتحاڵان، هێزەكانی گاردی تایبەت هێرشیان كردوەتە سەر خۆپیشاندەران و چەند كەسێكیان دەستگیر كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار