٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دیاربەكر 13هەزار و 23قوتابی وانەی كوردییان هەڵبژارد

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر – KDP.info/ لە پارێزگای دیاربەكر 13هەزار و 23قوتابی بۆ ساڵی نوێی خوێندن وانەی كوردیان هەڵبژارد. بەپێی هەواڵێكی (AA) لە قۆناغی 5و 6دا 75هەزار قوتابی وانەی ئایین، 28هەزار و 760قوتابی وانەی بیركاری، 26هەزار و 315قوتابی وانەی ژیانی پێغەمبەر، و 24هەزار و 655قوتابی وانەی فێربوونی قورئانی پیرۆز، و 17هەزار و 623وانەی زمانی بێگانە و 13هەزار 23قوتابیش وانەی زمانی كوردیان هەڵبژارد.

بە گوێرەی یاسای وەزارەتی پەروەردەی توركیا قوتابیان دەتوانن لە هەفتەیەكدا ماوەی دوو سەعات وانەی هبژاردە وەربگرن.

محەمەد حادی ئاخرباش بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی پەروەردەی دیاربەكر بۆ ئانادۆڵو باسی وانەی هەلبژاردەی كرد و گوتی: لە دیاربەكر لە قۆناخی 5و 6دا، 75هەزار قوتابیمان هەیە، هەفتانە دوو سەعەت وانەی هەلبژاردەیان هەیە و رێژەی خوێندنی وانەی كوردی لە ناو وانەكانیتردا%20ـە . قوتابی ئەم دوو قۆناخە زیاتر دەیانەوێ وانەی بیركاری بخوێنن.

لەبارەی مامۆستای زمانی كوردیشەوە ئاخرباش گوتی: تا ئێستە هیچ مامۆستەیەكی پسپۆڕیان لە زمانی كوردی لە قوتابخانەكان نییە، ئەو مامۆستایانەی زمانی كوردی دەڵێنەوە پسپۆڕی زمانی كوردی نین، هیوادارین لە ئایندەیەكی كورتدا دەرچووانی بەشی زمانی كوردی دەست بە وتنەوەی وانەی زمانی كوردی بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار