یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان دەستیپێکرد
هەولێر – /KDP.info یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان دەستیپێکردو لە ئێستاشدا پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن و لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆشدا، جێگر و سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاری ناکرێن. هەواڵنێرمان لەناو پەرلەمانەوە ئاماژەی بەوەکرد، دانیشتنەکە بەبێ ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و لەلایەن محه‌مه‌د سادق پەرلەمنتاری سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەدەبرێت، وەک بە تەمەنترین پەرلەمانتاری هەڵبژێردراو. هاوکات لە گەڵ دەستپێکی دانیشتنەکەدا رۆژنامەنووسان رێگایان پێدرا لە نێو ژووری رۆژنامەوانی روماڵی دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان بکەن و تەنیا لە رێی شاشەیەکەوە رۆژنامەنووسان دەتوانن دانیشتنەکە ببینن. پێشتریش تاریق جه‌وهه‌ر، راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی خولی پێشوی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی بەوەکرد، به‌پێی رێكاره یاساییه‌كان له یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌ماندا له رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنییه‌وه سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ره‌های په‌رله‌مانتاران هه‌ڵده‌بژێردرێن. شایەنی باسە بە پێی مەرسومێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ٦- ١١- ٢٠١٣ لە یه‌کەمین دانیشتنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەدەچێت.




