٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن: پەسەندکردنی یاسای ھەڵبژاردن ئێمەی دڵنیاکرده‌وە کە ھەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی پەیوەندیە جەماوەرییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، بەپێی ئەو خشتەی دایانناوە بەردەوامن لە ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەڵام پەسەندکردنی یاسایا ھەڵبژاردن دڵنیایی بەئەوان دا کە رێکەوتن لەنێوان لایەنەکان ھەیە بۆ ئەوەی ئەو ھەڵبژاردنە ئەنجام بدرێت.

عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندیە جەماوەرییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoرایگەیاند: کۆمسیۆن خشتەیەکی داناوە بۆ ئامادەکاری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و بەردەوامن لە ئامادەکاریەکان و لەو مانگە ناوەندی تۆماری دەنگدەران کراوەتەوە و لەگەڵ تۆمارکردنی قەوارەکان کە تاوەکو ئێستا 13قەوارە ناوی خۆیان تۆمارکردووە و تاوەکو 15ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و دواتر ھاوپەیمانیەتی دەست پێدەکات.

عەبدولرەحمان خەلیفە گوتیشی:ئەو وادەی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دانراوە کە 30مانگی نیسانی ساڵی داھاتوو دەدەتوانن ئەنجامی بدەن.

خەلیفە رونیشیکرده‌وە، پەسەندکردنی یاسای ھەڵبژاردن سودی ھەیە و دڵنیایی بەکۆمسیۆن دا کە رێکەوتن لەنێوان کوتلەکان ھەیە بۆئەوەی ھەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رۆژی 30نیسانی2014ی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد وھەر دوێنێش پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای ھەڵبژاردنی بەتێکرای دەنگ پەسەند کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار