كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌به‌یانییه‌كه‌م دانیشتنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت

هەولێر – KDP.info/ دوای مەرسومی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە دیاریکردنی یەکەمین دانیشتنی ، بڕیاره سبه‌ینێ چوار شه‌ممه 2013/11/6، یه‌كه‌م دانیشتنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت بە پێی بەندەکانی یاسای پەرلەمانی کوردستان دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز و ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان، داوا له به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌كرێت كه سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه بكات، دواتر پرۆسه‌ی سوێندخواردنی ئه‌ندامان ده‌ست پێده‌كات. دواتر سه‌رۆكی كاتی ده‌رگای خۆپاڵاوتن ده‌كاته‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌ندامان بۆ خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كه (سه‌رۆك، جێگر، سكرتێر)ی په‌رله‌مان له‌خۆ ده‌گرێت، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش سه‌رۆكی كاتی داوا له دوو له بچووكترین ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات یارمه‌تی بده‌ن له پرۆسه‌كه له هه‌ژماركردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان. پاشان دوای ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆسه‌یه سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه راده‌گه‌یه‌نێت و داواش له سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی خولی چواره‌م ده‌كات بچنه سه‌ر سه‌كۆی په‌رله‌مان و ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌ن. پێشتر بەرێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی بڕگه‌ی سێیه‌م له مادده‌ی ده‌یه‌م ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان - عێراق ژماره (1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو و به فه‌رمانێكی هه‌رێمی بانگهێشتی ئه‌ندامانی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستانی كرد بۆ به‌ستنی یه‌كه‌م دانیشتنی له رۆژی چوار شه‌ممه 2013/11/6، كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌به‌یانی له شاری هه‌ولێر.




