دادگای عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ژمارەیەک بەرپرس دەركرد

عێراق – KDP.info/ دادگای عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ هەریەكە لە سەرۆكی پێشووی دەستەی نەزاهەی عێراق و وەزیری پێشووی كارەبا و بریكارێكی وەزارەتەكە و یەكێك لە پشكنەرانی گشتی لە وەزارەتی كارەبای عێراق دەركرد. ماڵپەڕی سۆمەڕیە نیوز بە پشت بەستن بە لێدوانی سەرچاوەیەكی دادوەری بڵاویكردۆتەوە، بەتۆمەتی تێوەگلانیان لە گەندەڵی، دادگای عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ هەریەكە لە رەحیم عگێلی سەرۆكی پێشوی دەستەی نەزاهە و كەریم وەحید وەزیری پێشوی كارەباو سەلام قەزاری بریكاری وەزارەتی كارەبای عێراق دەركردووە. هەر لە سەر هەمان دۆسیەش، ماوەی 2 رۆژە عەلا رەسول محەمەد كە پشكنەری گشتییە لەوەزارەتی كارەبای عێراق، دەستگیركراوە. دۆسییەی گەندەڵییەکان کە لەلایەن دەستەی نەزاهەی عێراق هەیە. سەدان دۆسێەن بەڵام تاوەکو ئێستا بەهۆی بەربەست دروستکردن لەبەرامبەر جولاندنی ئەو دۆسێیانە رێککاری ئاسایی نەگیراوەتەبەر، لەئاستی نێودەوڵەتیش عێراق لە ئاستی وڵاتانی گەندەڵەوە کە زۆرترین گەندەڵکاری تێدا کرابێت لە ریزی پێشوەی وڵاتان جیهان هەژمار دێت.




