جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا دەستخۆشی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

ئه‌مریكا – KDP.info / ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، تێپه‌ڕاندنی یاسای هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقی به‌گرنگ وه‌سفكرد و ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد. له به‌یاننامه‌یه‌كدا، جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئاشکرایە کە هه‌وڵی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق زۆری خایاندا بۆ گه‌یشتن به‌رێككه‌وتن له باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆیە جێگای خۆیەتی ده‌ستخۆشی لە بەرێزان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان و نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بکەم ، له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌و پێناوه‌دا خستیانه‌گه‌ڕ. جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا هەروەها رایگەیاندووە : هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق هه‌لی ده‌ستنیشان كردن و جێگیركردنی هێزی بنەما دیموكراتییه‌كان له عێراق ساخ دەکاتەوە ، لەهەموو گرنگتر رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆرە لەم وڵاتەدا. دوێنێ دووشه‌ممه، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌كۆی ده‌نگ یاسای هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقیان تێپه‌ڕاند و پرسی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركووكیش یەکلاکرایەوە و بەشێوەیەک به‌هه‌مان یاسای پارێزگاكانی دیكه دەبێت به‌ڕێوه‌بچێت.




