هەولێر: بۆ کوشتنی خاوەنی نووسینگەیەک پۆلیس پێنج کەسی گومان لیکراوی دەستگیر کرد

هەولیر – KDP.info/ دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك هه‌ڵیانكوتایه سەری، ئه‌مڕۆ بەیانی هاووڵاتیه‌ك له‌شاری هه‌ولێر لە نێو ماڵەکەی خۆی کوژرا و پارەو شتە بەنرخەکانی ماڵیشی دزرا و پۆلیسیش گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و پەروای لێکۆلینەوەی کردۆتەوەو دواتریش پێنج کەسی گومان لێکراویان دەستگیرکرد. سەرچاوەیەکی نزیک لە رووداوەکە بە KDP.infoراگەیاند: ئەو پیاوەی کە لەلایەن چەند کەسێکەوە کوژراوە. ناوی سابیر عه‌بدوڵایه‌و له‌دایكبووی 1972 ی هەولێرە و کاری فرۆشتنی خانوو بەرەی کردووە. نووسینگەی هەبووە . رووداوەکەش بەشێوەیەک بووە کە كاتژمێر چواری به‌ره‌به‌یان چه‌ند كه‌سێك له گه‌ڕه‌كی گوڵان 2 له هه‌ولێر هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی سابیر عەبدوڵلا و پێنج فیشه‌كیان بە گیانی ناوە و دەست بەجێ کووشتوویانە، وەک سەرچاوەکە رایگەیاندووە : ئەو کەسانەی ماڵەکەیان بریووە پێدەچێت ئامانجیان دزی کردن بووبێت و لە کاتی هەڵاتنیشیان له‌سه‌ر سه‌ربانی ماڵه‌كه‌دا جانتایه‌ك پاره‌یان به‌جێهێشتووه. هاوکات پۆلیسی هەولێر دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و بەهۆیەوەش پێنج کەسی گومانلێکراوی دەستگیرکردووە ، کە هەر پێنج کەسەکە بەرەگەز عەرەبن و لە نزیک رووداوەکەوە دەستگیر کراون..




