٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هوداپار: بەرپرسیاری هێرشەكەی باتمان بەدەپە و پەكەكەن

سەرچاوە: KDP.info

باتمان- KDP.info/ سەرۆكی هوداپاری شاری باتمان فەیسەڵ یامان لە بارەی هێرشە چەكدارییەكەی دوو رۆژی رابردووی ئەو شارە رایگەیاند كە بەرپرسیاری یەكەمی ئەو هێرشە بەدەپە و پەكەكەن.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی حورسەدا بڵاویكردەوە كە سەرۆكی باتمانی پارتی دۆزی ئازدا (هوداپار) فەیسەڵ یامان رایگەیاندووە كە بەرپرسیاری یەكەمی هێرشە چەكدارییەكەی رۆژی یەكشەممەی ئەم حەفتەیەی شاری باتمان بەدەپە و پەكەكەن.

فەیسەڵ یامان هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە لایەنگرانی بەدەپە و پەكەكە ماوەیەكی درێژە دەستیان بە هێرش كردنە سەر بارەگا و هێزەكانی هوداپار كردووە و هۆكاری سەرەكەی هێرشە چەكدارییەكەی شاری باتمانیش نانەوەی ئاژاوە لە لایەن ئەندام و لایەنگرانی بەدەپە و پەكەكەوە بووە.

یەكشەممەی ئەم حەفتەیە لە شاری باتمان ئەندامانی هوداپار بە چەك هێرشیان كردبوویە سەر ئەندام و لایەنگرانی بەدەپە و بە هۆیەوە یەكێك گیانی لە دەست دابوو و چوار كەسی دیكەیش بریندار ببوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار