دروستبوونی دەوڵەتی كوردی نزیكە

هەولێر-KDP.info / ماڵپەڕی ئینگلیزی زمانی ئاتلاتیك سەنتینەل لە بارەی رەوشی كوردستانەوە راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە كە پرۆسەی پێشكەوتن و ئاوەدان كردنەوە لە هەرێمی كوردستان بووەتە چیرۆكی سەرۆكەوتنێكی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
لەو راپۆرتەدا نوسراوە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە رووی ئاوەدان كردنەوە و گەشە پێداندا كورد بوونە بوونە چیرۆكی سەركەوتنی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی ئەمریكاییش ئاماژە بەوە دەدەن كە ئەو گەشە سەندن و ئاوەدان كردنەوە زەمینەی بۆ دروستبوونی دەوڵەتی كوردی لە داهاتوویەكی نزیكدا خۆش كردووە.
لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە دوای دوو ساڵ لە كێشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق كورد لە ناوچەكەدا پرۆسەیەكی بەردەوامی گەشە پێدان و ئاوەدانكردنەوەی دەستپێكردووە و ئەو پرۆسەیە رۆژ لە دوای رۆژ بەهێزتر دەبێ كەچی لە بەشەكانی دیكەی عێراق سۆننە و شێعە لە هەوڵی ئەوەدان كە چۆن یەكتر لاواز بكەن.
هەر چەند ئەمریكا راستەوخۆی پشتگیری لە كوردی نەكردووە بەڵام كورد رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو سەركەوتن دەڕوات و هەرێمی كوردستان بووەتە ناوەندێك بۆ سەرمایە و كۆمپانیاكانی جیهانی.
هەرێمی كوردستان بە پێچەوانەی بەشەكانی دیكەی عێراق خاوەن پەرلەمان، حكومەت، ئاسایش و هێزی هەواڵگری تایبەتی خۆیە و بە هیچ شێوەیەك دەرفەت بە روودانی شەڕی تائیفی وەكو ئەوەی كە لە بەشەكانی دیكەی عێراقدا هەیە نادرێ.




