سەلاحەدین دەمیرتاش: پێشنیاری توركیا بۆ چارەسەریمان قەبووڵ نییە

دیاربەكر-KDP.info/ هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش لە بارەی چارەسەر كردنی دۆزی هەڕەشەی كوشتنی ئەندامانی بەدەپە لە لایەن نەتەوەپەرەستە توركەكانەوە رایگەیاند كە بەدەپە بە هیچ شێوەیەك ئامادە نییە پێشنیاری توركیا قەبووڵ بكات.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاندووە كە ساڵی 2007 لە رۆژنامەی هەرێمی بۆلو ئەكسپرێسدا بابەتێكی هەڕەشە ئامێز لە دژی ئەندامانی بەدەپە بڵاوكراوەتەوە و ئاماژە بەوە كراوە كە دەبێ لە بەرامبەر كوشتنی هەر سەربازێكی توركیادا پێنج ئەندامی بەدەپە بكوژرێنەوە.
سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند كە ئەو لێدوانە هی نووسەرێكی ئاسایی نییە بەڵكو هێزێك لە پشتەوەی ئەو هەڕەشانەیە و ئێمە وەكو بەدەپە لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە دژی ئەو هێزانە سكاڵامان تۆمار كرد و چەندین جارە توركیا پێشنیاری چارەسەری دوستانەی ئەو كێشەیە ئاراستەی ئێمە دەكات بەڵام ئێمە ئەو پێشنیارەكان قەبووڵ نییە.
دەمیرتاش جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە دەبێ ئەو هێزە شاراوانەی كە دەیانەوێ بە بەردەوام كردنی شەڕ و رژاندنی خوێن پێگەی خۆیان بەهێزتر بكەن دادگایی بكرێن.




