ئەشواق جاف: كورد سەرقاڵی 3 بژاردەیە بۆ هەڵبژاردن لەكەركوك

بەغدا-KDP.info/ بۆ دەنگدان لەپارێزگای كەركوك هەموو بارستە كوردیەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هۆڵی پەرلەمانی عێراقیان جێهێشتووە و سەرقاڵی ئەوەن یا پارێزگایەكی دیكەش بخرێتە ماددەكەوە یا دەنگدانەوە، یا هەڵپەساردنی كۆبوونەوە.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەهاوپەیمانی كوردستانی، ئەشواق جاف بە KDP.infoی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر دەنگدان لەپارێزگای كەركوك و دیالە و سەلاحەدین هۆڵی پەرلەمانی عێراقیان جێهێشتووە و سەرقاڵی ئەوەن یەكێك لە3 بۆچوون بخەنە بەردەم سەرۆكایەتی پەرلەمان.
"هەموو بارستە كوردستانیەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگفتوگۆدا بۆ ئەوەی چی بڕیارێك بدەین لەبارەی هەڵبژاردن لەكەركوك و سەلاحەدین و دیالە، ئەوەی بژاردەیە لەبەردەمماندا ئەوەیە كەئایا پارێزگایەكی شیعە نشینین بخەینە ناو ئەو پارێزگایانەوە كە ماددەكەی لەبارەوە هاتووە، یا داوای دووبارە دەنگدانەوە بكەین، یا ئەوەتا كۆبوونەوەكە هەڵبپسێرین لەسەر هەڵبژاردن لەسەر كەركوك"، ئەشواق جاف وای گوت.
زیاتر گوتی، ئەم دەنگدانە دەریخست كە كورد لەعێراقدا دۆستی نییە لەسوننە و شیعە هەروەك ئەوە دەسەلمێنێ لەعێراقدا پێكەوە ژیان نییە.
ماددەكە باس لەوە دەكا، هەڵبژاردن لەپارێزگاكانی كەركوك، سەلاحەدین، دیالە، ئەو پارێزگایانەشی گومان هەیە لەتۆماری ناوی دەنگدەراندا، پەرلەمانی عێراق لیژنە دروست دەكات لەهەریەكە لەو پارێزگایانە ئەگەرهاتوو ئەو ساختەكاری تێدا بوو ئەوا هەڵبژاردنی تێدا ناكرێ تاوەكو ئەو تۆمارانە راست دەكرێنەوە بۆ هەر هەڵبژاردنێكی دیكەش.
رونشیشكردەوە، دەنگدانمان بۆ ئەو ماددەیە نەدا و سەرەتا 144 پەرلەمانتار دەنگیان بۆ نەدا لەبەرامبەر 86 پەرلەمانتار كە دەنگیان بۆ دا، بەلام سەرۆكی پەرلەمان دەنگدانەكەی رانەگرت تا عەرەبەكانی كەركوك نارەزایەتیان دەربڕی و وتیان نابێ ئەو ماددەیە نەخێر بێ لەمەوە ئەندامەكانی دیكە بۆچوونی خۆیان گۆڕی بۆ بەبەڵێ بۆ ئێمە، لەبەرئەوە لایەنی كورد لەپەرلەمانی عێراق هەستان و بۆ ماوەی نیو كاتژمێر هاتووینەتە دەرەوە و رامانگەیاند ئەو ئەنجامەمان قبوڵ نییە.




