٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کوتلە کوردیەکان ھۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقیان بەجێھێشت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد،بەھۆی پێدانی تایبەتمەندی بە کەرکووک ئێمە وەک کوتلە کوردیەکان ھۆڵی کۆبونەوەمان بەجێھێشت.

شلێر عەزیز ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند:لەکۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق  کە دەنگدان دەکرێت لەبارەی یاسای ھەلبژارد مادەیەک خرایە دەنگدان کە تایبەت مەندی بدرێتە کەرکوک ،بەڵام دەنگی نەھێنا دواتر دوبارە خرایەوە دەنگدان ودەنگی پێویستی ھێنا کە گومان دەکرێت فێڵێک کرابیت لە ئامێری دەنگدانە،بۆیە ئێمەش ھۆڵی کۆبوونەوەمان بەجێھێشت.

شلێر عەزیز گوتیشی:ئێمە ناگەرێینەوە ناو کۆبوونەوە تاوەکو ئەم مادەیە دەرنەھێندرێت لەو یاسایە ،گەر نا بەھیچ شێوەیەک ئامادە نینە بگەرێنەوە ھۆڵی کۆبوونە.

عەزیز رونیشکرده‌وە،ھەموو کوتلە کوردیەکان یەک ھەڵوێست بوین وھۆڵی کۆبوونەوەمان بەجێھێشت.

هەواڵی پەیوەندیدار