کوتلەکان لەبارەی یاسای ھەلبژاردن گەیشتنە رێکەوتن وھەر ئەمڕۆژ بڕیارە پەسەند بکرێت

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد، کوتلەکان لەبارەی یاسای ھەلبژاردن گەیشتنە رێکەوتن وبڕیارەش ھەرئەمڕۆش پەسەند بکرێت.
لەمبارەیەوە شەریف سلێمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەKDP.infoراگەیاند:لەسەر پێشنیاری نەتەوەیەکگرتووەکان کوتلەکان لەبارەی یاسای ھەلبژاردنەکان گەیشتنە رێکەوتن کە ژمارەی کورسیەکان بۆ 328کورسی زیاد بکرێت ولەوژمارەیەش 10کورسی جیادەکرێتەوە وسێ کورسی بۆ ھەرێمی کوردستانە.
شەریف سلێمان گوتیشی:لەئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیاساکەن وبڕیارە ھەر ئەمڕۆبخرێتە دەنگدان وپەسەند بکرێت.




