تاقیكردنه‌وه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه شه‌رعیه باڵا ئه‌هلیه‌كان 1/12/2013ئه‌نجام ده‌درێت

تایبەت بە KDP.info/ بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رۆژی 1 /12 ی ئەمساڵ تاقیكردنەوەی خاوەن بڕوانامە شەرعیە باڵا ئەهلیەكان ئەنجام دەدرێت.
لە راگەیەنراوەكەدا كە كۆپیەكی بۆ kdp.infoنێدراوە, مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووە:ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی شه‌رعی باڵان و له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان خوێندنی شه‌رعیان ته‌واوكردوه و له‌وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌لیاتیان نه‌بوه و بروانامه‌یان وه‌رگرتوه وتائێستا دان بهبڕوانامهكانیان نه‌نراوه و له‌به‌رواری 1/7/2013هه‌تا 1/8/2013بڕوانامه و پێداویستیه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده (به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زمونه‌كان)كردبوو "له‌به‌رواری 1/12/ی ئه‌مساڵ به‌پێی جه‌دوه‌لی هاوپێچ تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت "مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه‌ئه‌مه دوا هه‌له بۆ ئه‌و به‌رێزانه و پێویسته هه‌تا 25ی ئه‌م مانگه دوو وێنه و ناسنامه‌ی باری شارستانی پێشكه‌ش به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌زمونه‌كان له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكات و له‌م تاقیكردنه‌وه‌دا (212)كه‌س مافی به‌شداریكردنیان له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌بێت كه‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌نجامی ده‌دات چونكه له‌ئه‌نجامی وردبینی لهبروانامه و مستهمسهكاتهكانی نزیكه‌ی 1000كه‌س له‌و به‌رێزانه و ره‌وانه‌كردنی بروانامه و مستمسهكاتیان بۆ ئه‌و زانكۆ و په‌یمانگا ئیسلامیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كه بروانامه‌یان لێوه‌رگرتوه "به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌و به‌رێزانه ناویان نه‌هاتۆته‌وه بۆیه ته‌نها 212كه‌س مافی به‌شداریكردنیان له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌بێت




