٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گواستنەوەی چەكی ئێران بۆ سوریا بە چاودێری وەزیرێكی عێراقی

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریكا – KDP.info/ دەزگا ئەمنییەكانی ئەمەریكا بڵاویانكردەوە كە گواستنەوەی چەكی ئێرانی بۆ رژێمی سوریا بە هۆی پردێكی ئاسمانی لە نێوان هەردوو وڵات ئەنجام دەدرێت.

هەروەها رایانگەیاندووە كە گواستنەوە چەك لە ئێرانەوە بۆ رژێمی سوریا بە چاودێری هادری عامری وەزیری گواستنەوەی عێراق بووە،

هەروەها سەرچاوەكان بڵاویانكردەوە كە پرسی گواستنەوەی چەكی ئێرانی بۆ رژێمی سوریا؛ لە چوارچێوەی دیداری نێوان باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمەریكا و نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتوگۆكراوە.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ لە دەستپێكی قەیرانی سوریا تا ئێستا پرسی گواستنەوەی چەك لە ئێرانەوە بۆ سوریا بە رێگەی عێراقەوە بووە و هادی عامری وەزیری گواستنەوەی عێراق راستەوخۆی سەرپەرشتیی كارەكەی كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار