بەهۆی مانگرتنی لە خواردن؛ رەوشی تەندروستی سەرۆكی شارەوانی نوسێبن خرابە

نوسێبن – KDP.info/ دوای ئەوەی كە حكوومەتی توركیا بڕیاری دا كە دیوارێكی كۆنكرێتی لە سنووری نێوان شاری نسێیبن و قامیشلۆ دروست بكرێت؛ ماوەی شەش رۆژە كە ئایشە گولكان سەرۆكی شارەوانیی نسێیبن مانگرتنی راگەیاندووە.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە رەوشی تەندروستی سەرۆك شاراوەنییەكە خرابە و سوورە لەسەر مانگرتنەكەی . هەروەها ژمارەیەك رێكخراوی مەدەنی و ئەندام پەرلەمانیش سەردانی ناوبراویان كردوو و پشتگیری خۆیان بۆی دووپاتكردۆتەوە.
بڕیاریشە لە چەند رۆژی داهاتوودا كاردانەوەی توند لەهەمبەر ئەو بڕیارەی حكوومەتی توركیا بگیرێتەبەر.




