٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆك بارزانی هاتنەوەی ساڵی نوێی كۆچی پیرۆز ده‌کات

سەرچاوە: KDP.info

بە ناوی خوای مەزن و دڵۆڤان

لە یادی كۆچی پڕشكۆی پێغەمبەری مەزنمان محەمەد (د.خ) و هاتنی ساڵی ١٤٣٥ی نوێی كۆچیدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم.

له‌ خوای میهره‌بان داواكارم ساڵی نوێ بۆ گەلەکەمان پڕ خێر و به‌ره‌كه‌ت بێت و کوردستان ئارامتر و پێشکەوتوو بێت، هیوای ئارامی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەش بۆ گشت پێکهاتەکانی عێراق و هەموو مرۆڤایەتی دەخوازم.

 

مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

٢٩ی زی الحجە ١٤٣٥

٥ی تشرینی دووەمی 2013

هەواڵی پەیوەندیدار