٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دانیشتنی دادگایی كردنی مورسی بۆ 8 مانگی كانوونی دووەم دواخرا

سەرچاوە: KDP.info

میسر – KDP.info/ بە گوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵییە فەرمییەكانی میسر، دوای ئەوەی لە كاتژمێر 11 بە كاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە یەكەمین دانیشتنی دادگایی كردنی محەمەد مورسی سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە دەستی پێكرد و دانیشتنەكەش لەلایەن دادگای تاوانەكانی میسرەوە بەڕێوەچوو و بەڵام لە نێو هوڵی دادگا ئاژاوە و دەنگە دەنگ رەوشی دادگایی كردنی مورسی تێكچوو و بۆیە دادگاش دانیشتنەكەی بۆ رۆژی هەشتی مانگی كانوونی دووەمی داهاتوو دواخست.

 پێشتریش كەناڵی تەلەفزیۆنی نیلی ئاسمانی میسر بڵاوی كردەوە، كە بە رێگای فرۆكەوە مورسی گەیاندرایە هوڵی دادگایی كردنەكە و كە لە بارەگای ئەكادیمایی پۆلیس لە باكووری رۆژهەڵاتی شاری قاهیرە بەڕێوەچوو.

شایانی باسە مورسی لەلایەن دادگای تاوانەكانەوە بە تۆمەتی چەند دۆسییەك دادگایی دەكرێت كە دیارترینیان پرسی كوشتن و سەركووتكردنی خوپیشاندەرانی ئۆپۆزسیۆن لە سەردەمی حكومڕانی خۆیەتی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار