٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تونس.. پارتە سیاسیەكانی تونس لە وتوێژەكانیان بۆ هەڵبژاردنی كەسێك بۆ سەرۆكی حكوومەتی تازە شكستیان هێنا

سەرچاوە: KDP.info

پارتە سیاسیەكانی بەشداربووی وتوێژی نیشتیمانی تونس وتوێژەكانیان بۆ هەڵبژاردنی حكوومەتی تازە دواخست و لە هەمان كاتدا پارتە سیاسیەكان بڕیاری درێژكردنەوە بە وتوێژەكانی نێوانیان دا. هاوكات سەرچاوەكانی هەواڵ ئەوەیان رایگەیاند: پارتە سیاسیەكانی بەشداربووی وتوێژی نیشتیمانی تونس بە هۆی رێكنەكەوتنیان لە سەر ئەحمەد مەستیری كاندیدی پارتی نەهزەی ئیسلامی دەسەڵاتدا و لەگەڵ محەمەد ناسر كاندیدی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە وتوێژەكانیان شكستی هێناو بڕیاریاندا درێژە بە وتوێژەكانی نێوانیان دا. بڕیاربوو لە دوو رۆژی رابردوو پارتە سیاسیەكانی تونس لەسەر كەسێكی سەربەخۆ بۆ سەرۆكی حكوومەتی تازە رێكبكەون و بەڵام وادیار بوو وتوێژەكانیان لەو بارەیەوە شكستی هێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار