ئاسۆس نەجیب: بێكاری بوونی هەیە و زۆرێك لە گەنجان و كرێكاران وێڵی كاركردنن

هەولێر – تایبەت بە KDP.info / وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر كە بەمەبەستی راگەیاندنی ماڵپەری بەكارخستن بۆ هەلی كار سازدرابوو رایگەیاند هەرچەندە لەئێستادا بێكاری لەهەرێمی كوردستان بۆ لە %6 دابەزیوە بەڵام هێشتا كەسانێك هەن بێكارن.
ئاسۆس نەجیب وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئەگەر چی بەپێی فەرمیەكانی هەرێمی كوردستان لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا رێژەی بێكاری لەهەرێمی كوردستان بۆ رێژەی لە %6 دابەزیوەو پێشكەوتنە ئابوریەكان و كرانەوە گەشەسەندوویەكان پێشكەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە بەڵام ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت كە بێكاری لەهەرێمی كوردستان بوونی نەبێت بەڵك و تاوەكو ئێستا زۆرێك لەگەنجان و كرێكاران لەهەرێمی كوردستان وێڵی كاركردنن .
ناوبراو سەبارەت گرنگیدانی زیاتر وەزارەتی كار بە كرێكاران گوتی: لەچەند رۆژی رابردوو دوای ئەنجامدانی چەند وۆركشۆپێك و وەرگرتنی راوپێشنیاری زۆرێك لە شارەزایان و رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی رەشنووسی یاسای كاری تایبەت بەهەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی كارەوە ئامادەكرا لە چەندین مادە پێكدێت و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە ئەو یاسایە گرنگیەكەی لە ئەوە دایە لەمەبەودوا پەیوەندی نێوان كریكار و خاوەنكار بەپێی بنەما ئابووریە پێشكەوتووەكان رێكدەخرێت و نابێت چیتر مافی كرێكار پێشێل بكرێت و جگە لە گەیاندنی چەندین سوودی تر.




