به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆك بارزانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سوریا و ئه‌نجومه‌نی گه‌لی رۆژئاوای كوردستان ڕێککەوتن

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 11/7/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین سه‌رپه‌رشتی واژۆكردنی راگه‌یاندراوی هه‌ولێری كرد له نێوان ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردی سوریا و ئه‌نجومه‌نی گه‌لی رۆژئاوای كوردستان، كه به پێی راگه‌یاندراوه‌كه ده‌سته‌یه‌كی باڵای هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا پێكهێنرا به ناوی "ده‌سته‌ی باڵای كوردی" كه ئه‌ركه‌كه‌ی دانانی سیاسه‌تێكی گشتی و سه‌ركردایه‌تی كردنی كوردی سوریایه له‌م قۆناخه چاره‌نووسسازه‌ی كه تیایدا تێپه‌ڕ ده‌بن و ته‌ئكیدیش له راگرتنی هه‌موو جۆره هێرشێكی ئیعلامی كرایه‌وه له نێوان هه‌ر دوولادا.
سه‌رۆك بارزانی له وته‌یه‌كیدا پیرۆزبایی له هه‌ردوولا كرد بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه مێژووییه و داوای لێ‌كردن كه یه‌ك ره‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن له به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له‌و وڵاته‌دا روو ده‌ده‌ن و پێداگیری ته‌واو له مافه‌كانیان بكه‌ن كه ئه‌مه‌یش ته‌نها به پاراستنی یه‌كریزی هێزه كوردستانییه‌كان و په‌یوه‌ندی ستراتیژییان له‌گه‌ڵ هێزه دیموكراتییه‌كانی سه‌رانسه‌ری سوریا ده‌بێ.
ئه‌و خاڵانه‌ی كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه و رێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه، ئه‌مانه‌ن:
1- پشت به ریككه‌وتنی هه‌ولێر ببه‌سترێت و به‌نده‌كانی كارا بكرێت و میكانیزمێك بۆ جێبه‌جێكردنی دابنرێت.
2- ده‌سته‌یه‌كی باڵای سیاسی هاوبه‌ش پێكبهێنرێت و سیاسیه‌تی گشتی دابڕێژێت له‌م قۆناغه چاره‌نوسسازه‌ی ئێستا به‌ناوی (ده‌سته‌ی باڵای كوردی).
3- سێ لیژنه بۆ به‌دواداچوونی كاره مه‌یدانییه‌كان پێكبهێنرێت.
4- وه‌ستاندنی هه‌موو شێوه‌یه‌كی هه‌لمه‌تی راگه‌یاندن دوپاتكرایه‌وه.
5- به تاواندانانی توندوتیژی و كۆتاییهێنانی هه‌موو كارێك كه ببێته شێواندنی ره‌وشی ناوچه كوردییه‌كان.
6- پشت به هاوپێچی په‌یماننامه‌ی هه‌ولێر ببه‌سترێت كه میكانیزمی كاركردنی تێدایه.
7- له ماوه‌ی دوو هه‌فته دوای واژووكردن له‌سه‌ر ررێككه‌وتنه‌كه لیژنه‌كان پێكبێت.
هەر لەو بارەیەوە كاوه ئه‌زیزی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا بە رادیۆ و ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگەیاند: به پشتیوانی خوای گه‌وره و به هه‌وڵ و سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی ودیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا و ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی رۆژئاوای كوردستان گه‌یشتنه رێككه‌وتنێك كه هێرشه‌كانی راگه‌یاندن دژ به یه‌كتری رابگرن و به پێچه‌وانه‌وه له هه‌موو هه‌وڵ و چالاكییه‌كدا یه‌كده‌نگ و هاوسه‌ڵوێست بن.
ئاماژه‌ی بەوەش دا: كوردانی رۆژئاوا به‌ره‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆبوون هه‌نگاو ده‌نێن و ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه.
ئه‌زیزی روونی كرده‌وه كه به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه له هه‌دوو ئه‌نجوومه‌ن، ده‌سته‌یه‌كی باڵای كورد پێك هێنراوه كه سێ لیژنه‌ی ئه‌منی، خزمه‌تگوزاری و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له خۆده‌گرێت و ئه‌ندامانی هه‌ردوو ئه‌نجوون به هاوبه‌شی تیایدا كاروچالاكیان ده‌بێت، به‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد له سوریا نامێنێت.
كاوه ئه‌زیزی گووتیشی: وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا پابه‌ندبوونێكی ته‌واو به‌م رێككه‌وتنه ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر پابه‌ندبوون به‌م رێككه‌وتنه نه‌كرێت، ئه‌وا بارودۆخی گه‌لی كورد له سوریا رووبه‌رووی مه‌ترسییه‌كی زۆر ده‌بێته‌وه.




