وەزارەتی ئەوقاف چاودەخشێنێتەوە بەیاسای خۆیدا

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران پێداچوونەوە بە یاسای وەزارەتەکان دەکرێت ووەزارەتی ئەوقافیش بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەکی پێکھێناوە.
لەمبارەیەوە مەریوان نەقشبەندی بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:لەسەر فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە چاوخشانەوە بەیاسای وەزارەتەکاندا بکرێت بەمەبەستی گونجاندنی یاساکان لەگەڵ پێشھات و بارودۆخی ئەمڕۆ بەجۆرێک کە لەخزمەت ھاوڵاتیان و ڕەوش و سەقامگیری و گەشەکردنی ھەمەلایەنەی ھەرێمی کوردستان بێت.
مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: لەم چوارچێوەیەدا عوسمان موفتی ڕاوێژکاری یەکەمی وەزارەتی ئەوقاف وەک سەرپەرشتیاری گشتی لیژنەیەک بۆ پێداچونەوەو ڕێکخستنەوەی یاسای ژمارە (11) ی ساڵی 2007ی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ڕاسپێردراوە.




