وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێداچوونه‌وه به پێدانی پله‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ده‌كات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێداچوونه‌وه به‌ڕێنماییه‌كانی پله‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ده‌كات و له‌مباره‌یه‌وه جه‌لال هه‌مزه كاكه‌شین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی و دڵنیایی جۆری له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند:چه‌ند مه‌رج و پێوه‌رێكی نوێ بۆ پێدانی پله‌ی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و باخچه‌ی ساوایان و ئاماده‌یی ده‌كرێت، پێویسته مامۆستای داواكار بۆ به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م خاڵانه‌ی تێدا به‌دی بكرێت.
له‌باره‌ی مه‌رجه‌وه داواكار پێویسته بڕوانامه‌ی خولی كۆمپیوته‌ری I.C.D.Lهه‌بێت به بێچه‌وانه‌وه داواكارییه‌كه‌ی وه‌رناگیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رپه‌رشیتاری مه‌رجی خزمه‌تی كرداری له كاری مامۆستایی به‌پێی بڕوانامه‌ی خسته ڕوو ئاشكرای كرد،كه هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆم له (15) ساڵ و به‌كالۆریۆس له (14) ساڵ و ماسته‌ر و دبلۆمی باڵا له (12) ساڵ و دكتۆراش له (10) ساڵ كه‌مترنه‌بێت و ته‌مه‌نیشی له په‌نجا ساڵ زیاتر نه‌بێت.
هه‌روه‌ها مامۆستا جه‌لال ئاماژه‌ی دا، مامۆستای به‌شدار بوو پێویسته له تاقیكردنه‌وه‌ی بواری پسپۆری نمره‌ی 60% وه‌ك نمره‌ی ده‌رچوون به‌ده‌ست بهێنێت، دوای ده‌رچوونیش چاو پێخشاندن به دۆسیه‌ی كه‌سی ده‌كرێت و له لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌ت چاو پێكه‌وتنی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
له كۆتایشدا كاكه‌شین گوتی : هه‌ركاتێك پله‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ڕاگه‌یه‌ندرا مامۆستایان ده‌توانن فۆرمی داواكاری بۆ پله‌ی سه‌رپه‌رشتیاری وه‌ربگرن.




