وەزیری وزەی تورکیا قسەکانی حسێن شەهرستانی بە درۆ دەخاتەوە

تورکیا – KDP.info/ تانەر یەڵدز، وەزیری وزەی تورکیا ڕاینەگەیاندووە کە بەبێ مۆڵەتی بەغدا لەگەڵ هەولێر ڕێککەوتننامەی نەوتی واژۆ ناکەن و هەواڵەکان لەوبارەیەوە دوورن لە ڕاستییەوە. بەپێی هەواڵی کەناڵی تەلەفزیۆنی NTVmsnbc، تانەر یەڵدز، وەزیری وزەی تورکیا لەبارەی دیدارەکانی لەگەڵ ئاشتی هەورامی، وەزیری سەرچاوە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ڕێککەوتننامەکانی نێوان ئەنقەرە و هەولێر بەردەوام دەبێ و دەوڵەتی تورکیا وەکوو دەوڵەتێک کە پابەندە بە یاسا و پەیماننامەکانەوە هەموو کارەکانی بەشێوەی یاسایی و لەسەر بنەمای ڕێوشوێنی ڕوون و ئاشکرا دەباتە سەر.ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ناڕەزایەتییەکانی حسێن شەهرستانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە لەبارەی مامەڵەی نەوتیی نێوان ئەنقەرە و هەولێر و بڵاوکردەوە و تێدا رایگەیاندبوو کە وەزیری وزەی تورکیا بەبێ ئاگاداری و مۆڵەتی بەغدا هیچ ڕێککەوتننامەیەک لەگەڵ هەولێر واژۆ ناکات. بەڵام ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە کە ئەو گوتانە هی شەهرستانی بووە و وەزیری وزەی تورکیا لێدوانی وای نەداوە. تانەر یەڵدز لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێران لەبارەی چۆن و جێیەتی ڕێککەوتن لەگەڵ هەولێر و پێدانی پارە و بابەتی دابەش کردنی نەوت لە نێوان هەولێر و بەغدا ڕایگەیاند کە لەبارەی وردەکارییەکانەوە گفتوگۆ بەردەوامە و تورکیا هەموو هەستیارییەکان لەبەرچاو دەگرێت. یەڵدز ئاماژەی بەوەش دا کە ڕاکێشانی هێڵی نەوتیی ڕاستەوخۆی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ تورکیا لەبەرنامەی کارییدایە.




