٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران: مەترسیی لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی کورد لە ئارا دایە

سەرچاوە: KDP.info

 ئێران –  KDP.info/ کەمپەینی بەرگری لە زیندانییانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی کردەوە، ئامانج پەرویزی برای ئارمان پەرویزی زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئیعدام لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە. ئەو هاووڵاتییە کوردە بەبێ هیچ هۆکارێکی روون  دوینێ یەک شەممە دەسبەسەرکراو  و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوە. ئارمان پەرویزی برای ئامانج پەرویزی، هاوڕێ لەگەڵ ژماریەک هاووڵاتیی دیکە لە کۆتایی‌یەکانی ساڵی رابردوو دەسبەسەرەو  ئەمساڵ لە دادگای ئینقلابی شاری رەشت بە تۆمەتی  هەوڵدان لە دژی تەناهیی نەتەوەیی' لە رێگەی 'هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری رێژیمی ئێران سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە. لە لایەکی دیکەوە وەک ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، مەنسوور ئاروەند زیندانیی سیاسیی کوردی سزای لە سێدارەدانی بۆ بڕاوەتەوە  بۆ ژووری تاکەکەسی راگوێزرا. برای ئاروەند رایگەیاندووە، سەرلە بەیانیی رۆژی شەممە ئاگادار کراونەتەوە کە کاتی جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارەی کوڕەکەیان نزیک بووەتەوە.لەم دوایی‌یانەدا سێ جار سزای لەسێدارەی مەنسوور ئاروەند لەلایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە پژڕاست کراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار