٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆکی دەستبەسەرکراوی میسر محه‌مەد مورسی بۆ دادگاییکردن گوازرایەوە دادگا

سەرچاوە: KDP.info

قاهیرە  –KDP.info/  بە پێی سەرچاوە ئەمنییەکانی میسر بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە محەمەد مورسی و تۆمەتبارانی دیکە گوازرانەوە بۆ ئاکادیمیای پۆلیس, بەمەبستی دادگایکردنی بە تۆمەتی هاندانی خۆپیشاندان و کووشتنی هاووڵاتیان ، دادگاییکردنەکەی مورسی لە ژێر چاودێریرکی تووندی ئەمنی تێپەر دەبێت، لایەنگرانی ئیخوانەکانی بێ دەنگ نەبوونی خۆیان لەمەڕ پرسەکە راگەیاند: وەک سەرچاوەکانی هەواڵ لەقاهیرە باسی لێوە دەکەن  وا بڕیارە ئەمڕۆ دوو شەممە ، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی محەمەد مورسی سەرۆکی لەسەر کالادراوی میسر بەڕێوە بچێ. بەیانی ئەمرۆش محەمەد مورسی و تۆمەتبارانی دیکە گوازرانەوە بۆ ئاکادیمیای پۆلیس گوازرانەوە .  خەڵکی میسر بە پەرۆشەوە سەیری ئەم دادگاییکردنە دەکەن. بۆ ئەم مەبەستەش بەیانی ئەمڕۆ لەڕێوشوێنێکی توندی ئەمنیدا، مورسی و تۆمەتبارانی دیکە گوازرانەوە بۆ ئاکادیمیای پۆلیس لە رۆژھەڵاتی شاری قاھیرە. وەزارەتی ناوخۆی میسر پێشتر رایگەیاندبوو کە پتر لە 20   هەزار پۆلیس و ئەندامانی هێزەکانی ئەمنی بۆ پاراستنی باری ئەمنی پرۆسەی دادگاییکردنە  لە ئامادەباشیدانە  . دەرکەوتنی مەحمەد مورسی سەرۆکی لەکار دراوی میسر دوای دەستبەسەرکردنی لە دادگای میسر ، دەبێتە یەکەمین دەرکەوتنی  و ئەگەری ئەوە هەیە کە دوای دادگاییکردنەکە مورسی بۆ بەندیخانە بگوازێتەوە . 

هەواڵی پەیوەندیدار