ئۆپۆزسیۆنی سوریا 3 مه‌رجی بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی جنێف هەیە

سوریا –KDP.info / ئۆپۆزسیۆنی سوریا 3 مه‌رجی بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی جنێف ده‌ستنیشان كرد هاوکات حكوومه‌تی سوریاش جۆن كیری وەزیرەی دەرەوەی ئەمریکای به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی سوریا تۆمه‌تبار كرد. وەک ماڵپەری ئەلعربییە لە هەوالێکی خستوویەتییەروو، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له دانیشتنێكی نائاساییدا پرسی به‌شداریكردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریایان له كۆنگره‌ی جێنف - 2 تاوتوێ كرد و تێیدا ئه‌حمه‌د جربا سه‌رۆكی ئیئتلافی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆن 3 پێش مه‌رجی ئیئتلافه‌كه‌ی بۆ به‌شداری كردن له كۆنگره‌ی جنێف خسته‌ڕوو كه بریتین له: دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د و ده‌ستنیشان كردنی خشته‌ی زه‌مه‌نی بۆ راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، دانانی رێكه‌وتننامه‌ی جنێف - 1 وه‌كوو بنه‌مای گفتوگۆكان و به‌شداری نه‌كردنی ئێران له كۆنگره‌كه‌دا. هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا ئیدانه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای كرد كه له قاهیره رایگه‌یاندبوو: ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئامانجی هاوبه‌شیان هه‌یه له سوریا كه ئه‌ویش دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی نوێیه به بێ به‌شداری ئه‌سه‌د, وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ته‌ئكیدی كرده‌وه ئه‌و قسانه‌ی جۆن كیری سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی قه‌یرانی سوریا رووبه‌ڕووی شكست ده‌كاته‌وه..




