٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موعەمەر گولەر: ئەوەی قۆناغی چارەسەری تێك بدا، دەبێ بەرپرسیاریەتیشی بگرێتە ئەستۆی خۆی

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ وەزیری ناوخۆی توركیا موعەمەر گولەر لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ رایگەیاند: پرۆژەی چارەسەری پرسی كورد پرۆژەی خاوەنداریەتی كردن لە برایەتی هەزار ساڵە و گواستنەوەی ئەو برایەتییە بۆ داهاتوو و بەرز و بەهێز راگرتنی ئیرادەی پێكەوە ژیانە.

موعەمەر گولەر گوتی" رەنگە هەندێ كەس لەو پرۆژەیە ناڕازی بن و نەیانەوێ ئەو قۆناغە بەو جۆرە بەردەوام بێ تا بەمجۆرە بەرەژوەندیی و داب و نەرییەكانی رابردوویان لە دەست نەدەن. بۆیە ئەوانەی كە هەوڵ بۆ تێكدانی قۆناغی چارەسەری و پرۆسەی ئاسایی كردنەوەی توركیا دەدەن لە ژێر باریدا دەمێنن. ئێمە وەكو حكومەت سورین لە سەر بەردەوام كردنی قۆناغی چارەسەری و پرۆسەی ئاسایی كردنەوە، بەڵام ئەوانەی كە ئەو قۆناغە تێك بدەن دەبێ بەرپرسیاریەتیشی بگرنە ئەستۆی خۆیان. پێویستە لەو بوارەدا هەر كەس بە هەستی بەرپرسیاریەتیی و گیانی لێبووردەییەوە هەڵسوكەوت بكات. دەوڵەتیش دەبێ بە هەر شێوەیەك گیان و ماڵی هاووڵاتییانی خۆی بپارێزێ.

لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە رێژەی بەشداریكردنی جوانان لە پەكەكە و نەكێشانەوەی هێزە چەكدارەكانی پەكەكەدا موعەمە گولەر گوتی" تا ئێستە سەدا 15 تا 20ی ئەندامە چەكدارەكان لە توركیا كێشاونەتەوە و ئەو رێژەیەیش لە ئاست چاوەڕوانی ئێمەدا نییە. لە لایەكی دیكەیشەوە هەوڵ بۆ ئەوە دەدرێت كە رێژەیەكی زیاتر لە جوانان بچنە نێو رێكخستنەوە. بەڵام وەكو ئاماژەم پێدا ئەگەر لە لایەكەوە داواكاری دیموكراتیك پێشكەش بكەی و لە لایەكی دیكەیشەوە پەیوەندییەكانت لە گەڵ رێكخراوی چەكداریدا بەهێز بن، ئەوا هەڵوێستێكی بەوجۆرە دژی رۆحی قۆناغی چارەسەرییە. هەمیشە گوتوومە ناكرێت تۆ بڵێت لە دەستێكمدا داواكاری دیموكراتیك هەیە و لە دەستێكی دیكەمدا چەك هەیە، یا بڵێ بە قوربان چەكم دانا، بەڵام پەنجەم لە سەر ماشەیە و هەر كات بمەوێت ماشەكەی دەكێشم. هەڵوێستێكی بەو جۆرە بە هیچ شێوەیەك لە گەڵ رۆحی قۆناغی چارەسەریدا ناگونجێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار