باڵیۆزی سووریا له عێراق له ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د جیا بۆوە

ئه‌مڕۆ باڵیۆزی سووریا له عێراق له ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د جیا بوویه‌وه. ئاژانسی" سكای نیوز" بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ نه‌واف عه‌بوود شێخ فارس جیابوونه‌وه‌ی خۆیی له ڕژێمی به‌عسی سووریا ڕاگه‌یاندووه.
فارس یه‌كێكه له به‌رپرسه هه‌ره دیاره‌كانی ڕژێمی سووریا و پاش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا له ساڵی 2008ـ وه‌كو باڵیۆزی دیمه‌شق له به‌غدا ده‌ستبه‌كار بوو، پێشتریش چه‌ندین پۆستی سیاسیی و دیپلۆماسی باڵای هه‌بووه.
هه‌واڵه‌كه تا ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقییه‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراقعه‌لی ده‌بباغ بێئاگایی له هه‌واڵه‌كه ڕاگه‌یاندووه.




