٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەمال بۆرقای: ئێمە داوای فیدرالیزم دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/  لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی پارت و لایەنە سیاسییەكانی توركیا بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان، پارتی ماف و ئازادی (هاكپار)یش دەستی بە ئامادەكاری خۆی كردووە و لەو چوارچێوەیەدا دەستی بە سەردانی مەیدانی بۆ چەندین شاری گەورەی كوردی كردووە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی هاك پار بڵاویكردەوە كە سەرۆكی هاكپار و شاندی لەگەڵیدان لە چوارچێوەی سەردانی خۆی بۆ چەندین شاری باكوری كوردستان، سەردانی دیاربەكری كردووە و لە گەڵ ژمارەیەك لە دانیشتوان و نوێنەرانی رێكخراوە مەدەنییەكانی ئەو شارەدا كۆ بووەتەوە.

كەمال بۆرقای لەو كۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بەوە كردووە كە هاكپار پشتگیری لە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا دەكات و بە بیروڕای هاكپار باشترین چارەسەری بۆ پرسی كورد لە توركیا فیدراسیۆن و سیستەمێكی فیدراڵییە، چونكە بە گوێرەی بیروڕای هاكپار باشترین چارەسەری بۆ پرسی كورد لە توركیا فیدرالیزمە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار