٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆنول تۆڵ: حكومەتی هەرێمی كوردستان بووەتە هۆكاری چارەسەر كردنی پرسی كورد لە توركیا

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن- KDP.info/   نووسەری تورك گۆنول تۆڵ لە راپۆرتێكی خۆیدا لە بارەی پەیوەندی نێوانحكوومەتی هەرێمی كوردستان و توركیا كە لە لایەن كەناڵی سی ئین ئینی ئەمریكییەوە بڵاوكراوەتەوە، رایگەیاندووە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بووەتە هۆكاری چارەسەركردنی پرسی كورد لە توركیا.

گۆنول تۆڵ لە بەشێكی ئەو راپۆرتەیدا نووسیویەتی: چارەسەركردنی پرسی كورد لە توركیا بەندە بە پێیداویستی توركیا بە وزە. وزە لە هەرێمی كوردستان تا بڵێ زۆرە و توركیا پێویستییەكی زۆری بەو وزەیە هەیە.

بۆ ئەوەی توركیا بگاتە وزەی هەرێمی كوردستان، ناچار بووە كە پەیوەندییەكانی خۆی لە گەڵ ئەو هەرێمەدا باشتر و بەهێزتر بكات، بەڵام حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش لە بەرانبەر گەیشتنی توركیا بەو وزەیە مەرجی بۆ توركیا داناوە و ئەو مەرجەیش چارەسەری ئاشتیانەی پرسی كورد لە توركیایە. توركیایش ئەو داواكارییەی قەبووڵ كردووە و بۆ گەیشتن بە وزە، وردە وردە دەستی بە چارەسەركردنی پرسی كورد لە سەر ویستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار