عیماد ئه‌حمه‌د رۆڵى کونسوڵى گشتى به‌ریتانیاى له‌ماوه‌ى کارکردنى له‌هه‌رێمى کوردستان به‌رز نرخاند

ئه‌مرۆ 11/7 له‌ته‌لارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێشوازیکرد له کریس باوه‌رس کونسوڵى گشتى به‌ریتانیا له هه‌ولێر که به‌بۆنه‌ى کۆتاى هاتنى ئه‌رکى له هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى کردبوو .
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت سوپاسى کونسوڵى به‌ریتانیای کرد که له‌ماوه‌ى کارکردنى له‌هه‌رێمى کوردستان توانیویه‌تى رۆڵى هه‌بێت له پته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و وڵاته‌که‌ی .
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت باسى له هه‌وڵه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم کرد بۆ ئاوه‌دانى و دروستکردنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابورى کوردستان و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد کونسولگه‌رى به‌ریتانیا توانویه‌تى رۆڵى هه‌بێت له هاندانى کۆمپانیاکانى وڵاته‌که‌ى بۆ کارکردن له هه‌رێمى کوردستان .
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت به‌بایه‌خه‌وه له ماوه‌ى کارکردن و رۆڵى کونسوڵى گشتى به‌ریتانیاى روانى له هه‌رێمى کوردستان و ، به دۆستی گه‌لى کوردى وه‌سفى کرد و هیواشى خواست هه‌میشه کوردستان به وڵاتى دوهه‌مى خۆیى بزانێت و له کارى داهاتویدا سه‌رکه‌وتوو بێت .
لاى خۆشیه‌وه کونسوڵی گشتی به‌ریتانیا خۆشحاڵى خۆی له‌ماوه‌ى کارکردنى له‌هه‌رێمى کوردستان و ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ى که هه‌رێم به‌خۆیه‌وه بینیووه ده‌ربڕى و ووتیشى : له‌و کاته‌ى که له کورستانم واهه‌ستم کردووه له وڵاتى خۆمم و زۆر گه‌شبینم به داهاتووى وڵاته‌که‌تان و ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ى به‌ده‌ستان هێناون ، کریس باوه‌رس ته‌ئکیدیشى کرده‌وه له هه‌رکوێیه‌ک بێت خۆى به هاورێ و دۆستى گه‌لى کورد ده‌زانێت .




