پەرلەمانتارێکی کورد: رەنگە کوتلەکان لە رێکەوتنەکە پاشگەز ببنەوە

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت: ئەگەری ئەوە ھەیە کوتلەی عێراقیە وھاوپەیمانی نیشتیمانی لە رێکەوتنەکەی لەبارەی یاسای ھەڵبژاردنەکان پەشیمان ببنەوە، چونکە ئەمڕۆ رێکەوتن دهکەن بەیانی پەشیمان دەبنەوە.
شلێر عەزیز ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەپەرلەمانی عێراق بەKDP.infoراگەیاند: کوتلەکان رێکەوتوون کە لە یاسای ھەڵبژاردنەکان رێژەی کورسیەکان وەک خۆی بمینێ 325کورسی و لەو رێژەیەش حەوت کورسی جیابکرێتەوە و سێ کورسی بۆ ھەرێمی کوردستان وچوار کورسیش بۆ کوتلەکانی دیکە.
شلێر عەزیز گوتیشی: ئێمە وەکو کورد رازین کە ئەو سێ کورسیە بدرێت بەکورد ودەنگ بەو یاسایە دەدەین، بەڵام کوتلەکانی دیکە رازینین وکێشە لەبارەی چوار کورسیەکە لەنێوانیان ھەیە و نەگەیشتونەتە ھیچ رێکەوتنێک.
عەزیز رونیشیکردهوە، بەھۆی رێکنەکەوتنی کوتلەکان لەبارەی ئەو کورسیانە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ سبەی دواخرا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،ئەگەری ئەوە ھەیە کوتلەکان لەو رێکەوتنە پەشیمان ببنەوە، چونکە خاوەن بەڵێن نین وئەمڕۆ رێکەوتن دەکرێت وبەیانی پەشیمان دەبنەوە.




