٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەموسڵ مانگی رابردو خوێناویترین مانگ بووە لە ساڵی 2008وە

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ ئاشکرایکرد،مانگی رابردوو لە ساڵی 2008وە خوێناویترین مانگ بووە،کە 129کەس کوژراون ولەورێژەیەش 30کەسیان کورد بوونە.

سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoرایگەیاند:لەمانگی رابردوو 129کەس کوژراون لە لایەن گروپە تیرۆرستیەکان کە 30کەسیان کوردن ،ئەمەش بەخوێناویترین مانگ دادەنرێت لە ساڵی 2008تاوەکو ئێستا.

سەعید مەموزینی گوتیشی:رۆژ بەرۆژ رەوشی ئەمنی موسڵ بەرەو خراپی دەروات ورۆژانە کردوەی تیرۆرستی لەو شارە ئەنجام دەدرێت وھێزە ئەمنیەکانیش ھیچ پلانێکیان نیە بۆ روبەروبونەوەی تیرۆرستان.

هەواڵی پەیوەندیدار