بەھۆی کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی کوردستان کۆبوونەوەی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەی بۆ ھەفتەی داھاتوو دواخرا

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ئاشکرایکرد،لەبەر ئەوەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی کوردستان بەرێوە دەچێت،کۆبوونەوەی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ ھەفتەی داھاتوو دواخرا.
غەفور مەخموری ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە رۆژی چوارشەممە یەکەم کۆبوونەوەی خوڵی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بەرێوە بچێت، بۆیە بڕیار درا بەھۆی ئەو کۆبوونەوەیە کۆبوونەوەی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بۆ سەرهتای ھەفتەی داھاتوو دوابخرێت.
غەفور مەخموری گوتیشی: کارنامەی کۆبوونەوەی ھەفتەی داھاتوو ھەمان کارنامەی ئەو کۆبوونەوەیە دەبێت کە بڕیاربوو ئەم ھەفتەیە بەرێوەبچێت، کە باس لە ھۆکار دواخستنی کۆبونەوەکان دەکرێت ، ھەروەھا ئایە دەتوانن لەو وادەی خۆیدا کۆنگرەی نەتەوەیی ببەستن یاخود نا.
ئەمەش لەکاتێک دایە بڕیاربوو ئەم ھەفتەیە کۆبوونەوەی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بەرێوە بچێت.




