٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سۆران بەهۆی سەرپێچی تەندروستی 68شۆێن داخراون

سەرچاوە: KDP.info

سۆران -  KDP.info/   بەهۆی جێبەجێ نەكردنی ڕێنماییەكانی  تەندروستی لە سەرەتایی ئەمساڵ تا كۆتای مانگی 10لە سۆران  68شۆێن داخراون، هەروەها دەست بەسەر بڕێكی زۆری كەل‌وپەل‌و خۆراكی ماوەبەسەر چوو داگیراوە و  لە ناوبردراوە. مینا تەها بەڕپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی سۆران بە KDP.info راگەیاند:  بە هۆی سەرپێچیكردن لە یاساكانی تەندروستی كە لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان لە 10مانگدا 6شوێن لە سۆران داخراون و چەند شوێنێكیش سزا دراون،  دوكاندارەكان چەند  جارێك ئاگادار دەكرێنەوە، دواجار  دوای ئاگادار كردنەوەیان  كە پابەندی رێنماییەكان بن، بەڵام ئەگەر هاتوو بەردەوام بوون لە سەرپێچی كردن، ئەوا شۆێنەكە دادەخرێن و سزا دەدرێن، تا جێبەجێنەكردنی رێنماییەكانی تەندروستی شۆێنەكەیان دادەخرێت‌و دواتر بە سەردانی لیژنەكەمان‌و دڵنیابوون لە جێیەجێكردنی رێنماییەكان، كە پەیوەستن بە تەندروستی هاوڵاتیانەوە، شۆێنەكە دەست بەكار دەبێتەوە، هەروەها كونترۆڵ كردنی بازار لە رووی چۆنیەتی‌و جۆریەتی‌و چەندایەتی نرخ، لە ئەستۆی تیمەكانی پاراستنی تەندروستیە كە توانیمان لەو ماوەیە بە هاوكاری هاوڵاتیان‌و خاوەن دوكانەكانیش، كەرەستەكانی ماوەبەسەر چوو نەهێڵن‌و بەردەوامیش دەبین.

هەواڵی پەیوەندیدار