٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کورد رازیبووە دەنگ بەیاسای ھەڵبژاردنەکان بدات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: کورد رازیبووە دەنگ بەیاسای ھەڵبژاردنەکان بدات، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ کوتلەکان گەیشتونەتە رێکەوتن.

موئەید تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق گوتیشی: لەگەڵ کوتلەکان گەیشتونەتە رێکەوتن کە رێژەی کورسیەکانی پەرلەمان وەک خۆی325کورسی بمینێ، بەڵام لەو رێژەیە حەوت کورسی دەردەھێندرێت و سێ کورسی بۆ کورد وچوار کورسیش بۆ لایەنەکانی دیکە.

موئەید تەیب راشیگەیاند: ئێمە رازیبووینە بەم شێوەیە دەنگ بەیاسای ھەڵبژاردنەکان بدەین، بەڵام تاوەکو ئێستا کوتلەکانی دیکە لە سەر چوار کورسیەکەی دیکە نەگیشتونەتە ھیچ رێکەوتنێک.

تەیب رونیشیکرده‌وە،ھەر کات لەبارەی ئەو چوار کورسیە رێکەوتن ئەم پرۆژە یاسایە پەسەند دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار