٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نوری مالیکی کەسێکی دیکە لە جیاتی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

عێراق -  KDP.info/ لەسەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا نوری مالیكی  نەخشەیەكی سیاسی دەداتە ئەمریكا بۆ دوای هەڵبژاردنەكانی  ئەنجوومەنی نوێنەرنی عێراق و بەپێی نەخشە سیاسیەكەش هەریەك لە ئوسامە نوجەیفی بۆ سەرۆك كۆماری عێراق و بەیان جەبر بۆ سەرۆك وەزیران و بەرهەم ساڵح یان فواد معصوم بۆ سەرۆكی پەرلەمان دیاریكراون. ڕۆژنامەی ئەهرامی میصری لە ژمارەی دوێنێیدا لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگاداری عێراقەوە بڵاویكردوەتەوە : مالیكی لەسەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا نەخشەیەكی سیاسی داوەتە ئۆباما بۆ دوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق و ئەو نەخشە سیاسیەش لەكۆبونەوەیەكی نهێنیدا ئامادەكراوە لەماڵی نوری مالیكی بەبەشداری نوێنەری ژمارەیەك ئیئتیلافی سیاسی و تائیفی  لەسەری ڕێكەوتوون. سەرچاوەكە بە ڕۆژنامەكەشی راگەیاندوە: بەپێی نەخشە سیاسیەكەش چاوەرێ دەكرێت كە گۆڕانكاری گەوەرە لە دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراقەوە رووبدات و بەو پێیەش  هەریەك لەئوسامە نوجەیفی بۆ سەرۆك كۆماری عێراق و بەیان جەبر کە کەسی نزیک لە خودی مالیکییە ببێت بە سەرۆك وەزیران و بەرهەم ساڵح یان فواد معصوم لەیەكێتی نیشتمانی كوردستان  بۆ سەرۆكی پەرلەمان وئەحمەد چەلەبی سەرۆكی حیزبی كۆنگرەی نیشتمانی بۆ وەزیری دارایی و ئابوری دەیاری كراون. سەرچاوەكە ئاشكراشیكردوە : سەردانەكەی مالیكی بۆ ئەمریكا لەو چوارچێوەیەدا بووە و ناوی ئەو كاندیدانەی گەیاندوەتە  بەرپرسانی ئەمریكا  تاوەكو ئەوانیش ڕەزامەندی لەسەر ناوی ئەوكاندیدانە دەربڕن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار